لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی جەژن رێنمایی نوێدەردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن و سی َرۆژی جەژنی رەمەزان رێنمایی نوێ دەردەكرێت، وەك چۆن لەماوەی رابردودا سەرجەم رێکارەکان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دەركراوە و لە 99% مزگەوتەكانیش پابەندی بڕیار و رێنماییەكان بوون”.

پشتیوانی سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “دوای ئەوەی لەماوەی رابردودا و بۆ ماوەی 10 رۆژ مزگەوت و شوێنە گشتییەکان بۆ رێگریکردن لەتەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران، 99%ی مزگەوتەکان پابەندی بڕیارەکە بون ولەچەند رۆژی داهاتوشدا بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن و سێ رۆژی جەژنی رەمەزان رێنمایی نوێ دەردەكرێت”.

وەزیری ئەوقاف وتیشی”لەپڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2021 بودجەیەکی تایبەت بە وەزارەتی ئەوقاف دیاریکراوە بۆ نۆژەنکردنەوە و بونیادنانی شوێنی ئاینی نوێ و دوای پەسەندکردنی لەپەرلەمان، پڕۆژەکان دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا