بکوژەکەی ئاخین و باوکی لەسێدارە دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای دهۆک بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ئاخین و فاروقی باوکی دەرکرد.

ڕۆژی 4ی ئابی 2022، لە گوندی حەسەن ڕەشۆی سەربە قەزای زاخۆ ئاوارەیەکی ئێزدی بەناوی فاروق میرزا خەلەف لەگەڵ کچە شەش ساڵانەکەی بێسەروشوین بوون و دوای چوار ڕۆژ پۆلیس تەرمی فاروقی دۆزییەوە و تەرمی ئاخینیش دوای چەند ڕۆژێک دۆزرایەوە.

شەوی 11ی ئابی 2022 پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی بکوژی ئاخین و باوکی ڕاگەیاند و ئەمڕۆش دادگای دهۆک بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو بکوژە دەرکرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا