كەجەكە: بەبێ هاوكاری پارتی توركیا هێرش ناكاتە سەر گارە

پۆڵەتیك پرێس

كۆنسەی بەڕێوبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان، كەجەكە رایگەیاند، بەبێ هاوكاری و پشتیوانی پارتی سوپای توركیا ناتوانێت هێرش بكاتە سەر گارە.

كەجەكە راگەیەنراوێكی لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ ناوچەی گارە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، دوابەدوای سەردانی وەزیری بەرگری توركیا و بەرپرسانی سوپا و میت بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، لە سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٠ ئەم مانگەوە هێرشێكی بەرفراوان لەسەر گارە دەستی پێكردووە و توركیا بە فڕۆكە هێز دادەبەزێنێت لەو هەرێمانە و شەڕێكی قورس لە نێوان گەریلاكان و سوپای توركدا لە ئارادایە.

دەشڵێن، “بۆجاری یەكەمە كە توركیا لە رێگەی زەویییەوە هێرش دەكاتە سەر گارە، بەهۆی ئەوەی لەسەر سنوری باكوری كوردستانەوە دوورە، پێشتر تەنها بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومان دەكرا، بەبێ هاوكاریی و پشتیوانی پارتی، سوپای تورك ناتوانێت هێرش بكاتە سەر گارە بۆ ئەم مەبەستەش ماوەی سێ مانگە پەدەكە بە رەوانەكردنی هێزەكانی سەر بەخۆی، گارەی بە تەواوەتی گەمارۆ دابوو”.

ئەوەش دەخەنەڕوو، مەسرور بارزانی رۆژێك پێش هێرشەكە، داگیركاری توركیای رەوا نیشاندا.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، توركیا بە هێرشكردنە سەر گەریلا دەیەوێت قەوارەی فیدراسیۆنی هەرێمی كوردستانیش لەبار ببەن، ئەگەر بتوانن خۆیان بگەیەننە گارە كە لەسەر سنوورەكانی توركیاوە دوورە، ئەوا بە سانایی دەتوانن خۆیان بگەیەننە كەركوك و موسڵ بەو پێیەش توركیا بڕواتە هەر كوێ لەوێ ناچێتە دەرەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، رۆژی 10ی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگری توركیا لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئۆپەراسیۆنی “چنگی هەڵۆی 2″ی لە هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوی لەچیای گارە دەستپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا