باجی سەركارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵدەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە دەنگیدا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی 20% ی باجی سەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت، بڕیارەكەش لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە جێبەجێ دەكرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە 22_11_2022 بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆبوەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد، لەوانە دامەزاراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی كارەبا كە خزمەتیان لە دو ساڵ زیاترە، لەگەڵ راسپاردنی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەركردنی رێنمایی پێویست بۆ جێبەجێكردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی بەرپرسانی دەوڵەت ژمارە 28ی ساڵی 2019.

یەكێكی دیكە لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی باجی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن و ئینتەرنێت، بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دانانی باج بەڕێژەی 20% بوەتەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی پەیوەندیكردن لەسەر شانی هاوڵاتیان، بۆیە بڕیاردرا لە 1-12-2022ەوە ئەو باجە هەڵبوەشێنرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا