ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێك دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی محەممەد شیاع سوودانی ئەنجامدا و چەند بڕیارێكی دەركرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، ژمارەیەك بڕیار و راسپاردە دەركران.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا دۆخی تەندروستی بەگشتی پەرەی پێبدرێت، لەرێگەی تەواوكردنی پڕۆژە تەواونەكراوەكانی تایبەت بە دروستكردنی نەخۆشخانە و هەروەها دروستكردنی نەخۆشخانەی دیكەی گشتی.

هەروەها لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا فەرمانگەی یاسایی سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران، رەشنووسی پرۆژەی هەمواركردنی یاسایی لێبوردنی گشتی ئامادەبكات، بەپشت بەستن بەو دەقەی كە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە و لەناو بەرنامەی وزاریشدا هاتووە.

لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەم بابەتانەش تاووتوێكران، لەوانە:

یەكەم: پەسەندكردنی پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبووان.

دووەم: پەسەندكردنی پرۆژە یاسایەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەركردایەتی بەناو شۆڕشی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە، پەیوەست بە پارێزگای كەركوك، و رەوانەكردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی دەستوور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا