رێبوار تەھا:داوا دەكات وەزیری ناوخۆ لێكۆڵینەوە لەهێرشكردنە سەرخوێندكارانی كەركوك بكات

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر هێرشكردنه‌ سه‌ر ده‌رچووانی زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک، په‌رله‌مانتارێكی یەكێتی لەپارێزگای كەركوك داوا دەكات وه‌زیری ناوخۆی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ له‌ و كارە بكات.

رێبوار تەھا، نوێنەری كەركوك له پەرلەمانی عێراق داوایەكی ئاراستەی وەزیری ناوخۆ كردووە سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی پەلاماردانی دەرچووانی زانكۆ لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک.

رێبوار تەها نوێنەری كەركەكوك لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە 26ی ئایار ھێزە ئەمنییەكانی كەركوك لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک بەشێوەیەكی ناڕەوا پەلاماری دەرچووانی كۆلێژی ئەندازیارییاندا كە بە مەبەستی داواكردنی مافەكانیان گردبوونەوەیەكیان ڕێكخستبوو.

وتیشی، ئیدانەی ئەو كارە ناپیشەییەی ئەو ھێزە ئەمنییە دەكەین كە توندوتیژییەکی لەڕادەبەدەریان بەکارهێناوە دژی دەرچووان.

ئەوپەرلەمانتارە راشیدەگەیەنێت، مامەڵەی ئەو ھێزە ئەمنییە قبوڵكراو نیە و ناكرێت لەبری پاراستنی گیانی ئەو دەرچووانە ، خوێن بەباڵایاندا بھێنرێتە خوارەوە.

ئەمڕۆ 26ی ئایار دەرچوانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی نەوت لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکور لەپارێزگای كەركوك گردبوونەوەیان ئەنجامداو داوای دامەزراندنیان کرد،بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە هێرشكرایە سەریان و ژمارەیەكیان بریندارکران

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا