زیاتر لە 100 كۆچبەر لە ئاوەكانی یۆنان رزگاركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاسەوانی دەریایی یۆنان رایگەیاند، 117 كۆچبەریان لە ئاوی وڵاتەكە رزگاركردووە كە لە لیبیاوە بەڕێكەوتبوون و ویستبوویان بگەنە وڵاتانی ئەوروپا.

رۆژی یەكشەممە، 14ی كانوونی دووەمی 2024، پاسەوانی دەریایی یۆنان بڵاویكردەوە، 117 كۆچبەر بە بەلەمێكی 10 مەتری لە لیبیاوە بەڕێكەوتبوون و لە باشووری كەنداوی كریت لەلایەن تیمەكانیانەوە رزگاركران. هەروەها دەشڵێت، دوو كەسیشیان لە نێو ئەو بەلەمە دەستگیركردووە كە ویستوویانە ئەو كۆچبەرانە بە قاچاخ لە لیبیاوە بگەیەننە ئیتاڵیا.

پاسەوانی یۆنان ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو كۆچبەرانەی ئازادكراون 84یان پیاو بوون، 31یان خوار 18 ساڵ و دووانیشیان ژن بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا