پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیركردنی دوو چەكداری داعشی راگەیاند، كە یه‌كێكیان به‌رپرسی به‌شی بۆمبی چێندراو بووه.
ئەمڕۆ شەممە، 17ی تەموزی 2021، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی پاشماوه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كان، تیمه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له‌به‌غدا دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری دادوه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی پێشوه‌خته‌ی تایبه‌ت، دوو چه‌كداری سه‌ر به داعشیان ده‌ستگیركردوه كه یه‌كێكیان به‌رپرسی بۆمبی چێندراو بووه، له باكوری به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌شیان كاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كاندا كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دانپێدانانی هه‌ردو تیرۆرسته‌كه وه‌رگیراوه و ده‌ركه‌وتوه، چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستیان دژ به‌هێزه ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه، له‌ئێستاشدا رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگا كراون.