دوایین زانیاری لەسەر ئەو پەرلەمانتارە ئەڵمانیەی لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای دەستگیركردنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانی هاكان تاش، رەوانەی وڵاتەكەی كرایەوە.

ئێوارەی دوێنێ هەینی، هاكان تاش، یەكێك بوو لە ئەندامانی گروپی ئاشتی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیركرا و دوای دەستگیركردنی ڕەوانەی ئەڵمانیا كرایەوە.

رەوانەكردنەوەی ئەو پەرلەمانتارە بۆ ئەڵمانیا، دوای ئەوەدێت رۆژی پێنج شەممەی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: چەندین ساڵە بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە سەدان گوند و ئاوایی ناوچە سنوریەكان چۆڵكراون و زیانێكی زۆری ماددی بەر هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە كەوتووە، هاوكات بەردەوام هەوڵی دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی پشێوی و نا ئارامیان لە ناو هەرێم داوە، ئەویش بە رێگای جۆراوجۆر لەوانە لەم رۆژانەدا وەك بەشێك لە پیلانەكانیان لە دژی هەرێم و بە هاوكاری دەستێكی ناوخۆیی، چەندین هاوڵاتی خاوەن رەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو هەرێم بۆ بە كارهێنانیان وەك ئامرازێك بۆ تێكدانی سەقامگیریی ناو هەرێم لە ژێر ناوی گروپی بەناو ئاشتی و ئازادی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا