پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی دوایین ئامارەکان، بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ژاپۆنەوە زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
بەرپرسانی ناوخۆیی چین ڕایانگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی دوێنێ ژاپۆنەوە کە گوڕەکەی 7.6 پلەی ڕێختەربوو، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە 30 کەس بەرزبووەتەوە، هەروەها دەیان کەسیش برینداربوون و کەسانێکیش لەژێر باڵەخانەکاندا گیریان خواردووە لەلایەن بەرگری شارستانییەوە هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدرێت.
هاوکات، سیستمی ئاگادارکردنەوەی تسۆنامی ژاپۆن ئاشکرایکرد، پێشینی دەکرێت شەپۆلی تسۆنامی بۆ خوار یەک مەتر دابەزێت.
دوێنێ دووشەممە2ی کانونی دووەم، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.5 پلەی رێختەر کەناراوەکانی رۆژئاوای ناوچەکانی ئیشیکاوا، نیگاتا و تۆیۆمای لە کەناراوەکانی رۆژئاوای ژاپۆن هەژاند.