وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووی بەهارەو تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڕیاریدا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر تاقیكردنەوە و پشووی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەركرد.

ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند،  ئەو خوێندكارانەی لە 13-9 دەستیان بە خوێندن كردووە لە 11ی ئادار بۆ 24ی ئادار پشووی خۆیان وەردەگرن، بەڵام ئەو ناوچانەی “بایكۆت” درەنگ دەستیان بە خوێندن كردووە پشووی بەهارەیان نابێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە خولی یەکەمی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 23ی مانگی حوزەیران/6 دەستپێدەکات و تا رۆژی 17ی مانگی تەمموز/7 بەردەوام دەبێت، واتە لە هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

روونیشیانکردەوە، خوولی دووەمی تاقیكردنەوەكان لە 18ی 8 دەستپێدەكات بۆ 4ی 9 و ڕۆژ نا ڕۆژێك تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن.

بۆ پۆلە ناكۆتاكان، ئەو خوێندنگانەی دواكەوتوون لە خوێندن دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكان كاتی تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم دیاری بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا