لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکان دەستپێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکان لەدوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە7ی کانونی دووەم، ڕەعد تەمیمی، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد،” چوارچێوەی هەماهەنگی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان و بەرنامەی کاریان لە داهاتوودا ئەنجام دەدات”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان دەستپێدەکەن و تاوتوێی لادانی ئەو پارێزگارانەش دەکرێت، کە ئەدایان وەک پێویست نەبووە.

لەکاتێکدا، ڕۆژی 16ی کانونی یەکەم، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و ڕۆژی 18ی کانونی یەکەم، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، دواتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەڕۆژی 28ی کانونی یەکەم ئەنجومەنی کۆتایی هەڵبژاردنەکەی ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا