حوسییەکانی یەمەن هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

فەرماندەیەکی کۆمەڵەی ئەنساروڵا لە یەمەن سزاکانی ئەمریکای بۆ سەر فەرماندە سەربازییەکانی کۆمەڵەکە سەرکۆنە کرد و هەڕەشەی ئەگەری فراوانکردنی هێرشەکانیانی بۆ سەر وڵاتانی “دوژمن” کرد.

محەمەد عەلی حوسی، سەرۆکی لیژنەی شۆڕشی باڵای کۆمەڵەی ئەنساڕوڵا لە تویتێکدا نوسیویەتی، ”  سزاکان موجاهیدان ناترسێنێت”.

وتیشی، ” ئەگەر دوژمنان بەردەوام بن لە سزاکانیان و گەمارۆکانیان ئەوا هەندێک شوێن بەئامانج دەگرین کە دەوڵەتانی دوژمن پێشبینی نەکەن”.

ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر دوو فەرماندەی حوسییدا سەپاند کە سەرکردایەتی هێرشێکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی مەئرەبی یەمەن کردبوو.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا