وەزیری دارایی هەرێم: بۆ زیاد کردنی داهات دەبێت بە کرداری هەنگاو بنێین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند، پێویستیان بە هەنگاوی کرداری هەیە بۆ زیادکردنی داهاتی هەرەم.

ئەمرۆ یەک شەممە ڕێكەوتی 26ی حوزەیرانی 2022 ، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم، لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت كۆبووەوە.

وەزیری دارایی و ئابوری لە کۆبوونەوەکەدا  جەختی لەوە كردەوە، ڕێكاری بەرنامەكانی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی  لەسەر دوو بنەما دەبێت، ئەویش پلانی كورت مەودا و ستراتیژی دوور مەودایە.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاماژەی بەوە دا كە بۆ مەبەستی زیادكردنی داهات پێویستیمان بە هەنگاوی كردارەكی هەیە و كاری مەیدانی و هەماهەنگی لایەنەكانی دیكە دەبێت لە پێشینەی كارەكانمان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا