هەوڵێک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەیەکى ئەمیندارێتیى گشتیى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پێداچوونەوە بە سیستمى مووچەى فەرمانبەراندا دەکات بە مەبەستى زیادکردنى، رێژەى زیادکردنەکەش لەنێوان 10% تاوەکو 150% لە مووچەى بنەڕەتی دەبێت.

لەوبارەیەوە موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، زیادکردنەکە سەرجەم پلەکان دەگرێتەوە و کەمترینیان کە پلەى دەیەمە، بەگوێرەى گۆڕانکارییەکە، مووچە بنەڕەتییەکەى لە 175 هەزار دینارەوە زیاد دەبێت بۆ 425 هەزار دینار”.

هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵی داهاتووی پەسەندکرد کە تێیدا نزیکەی 65 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخانکراوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا