هێزێکی پاسەوانی سنووریی عێراق بەچەکی قورسەوە دەچنە خاڵێكی شیلادزێ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیوایەکی پاسەوانی سنووری عێراق بە چەکی قورسەوە دەچێتە ناوچەی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک و سەنگەر لێدەدات.

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، لەژێر رێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ و فەرماندەی پاسەوانی سنوور هێزێکی لیوای یەکی پاسەوانی سنوور بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و تورکیا بەتایبەتی، بەرەو ناحیەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی بەڕێکەوتوون و پاش گەیشتنی هێزەکە بە شوێنەکە، قولە و رەبایەی سەربازیی بە ئاڵای عێراقەوە درووستکراوە.

لە دوای ساڵی 1991ەوە بۆ یەکەم جارە ئاڵای عێراق لە ناوچەیەکی باکووری هەرێمی کوردستان هەڵدەکرێت.

راشیگەیاندووە، هێزەکە بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا و چەک تەیارکراون و رێگری لە هاتنەناوەوەی سوپای تورکیا بۆناو خاکی هەرێمی کوردستان دەگرن ، هەروەها دەشڵێت”رێگری لە چالاکی گرووپە چەکدارییەکان دەکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا