وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەسەر رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارەیەک پلەی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 18-12-2023، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، 165 پلەی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ پۆلیسی گەشتیاری راگەیاند.

ئەو پۆلیسانە، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بۆ خزمەتکردن لە دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دادەمەزرێن و هەر یەکەیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە شوێنە گەشتیارییەکان خزمەت دەکەن.”

پلەکان بەم جۆرەی خوارەوە بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێگاکان دابەشدەکرێن:

– بەڕێوەبەرایەتییی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر (30) سی پلە.

– بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی (30) سی پلە.

– بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک (25) بیست و پێنج پلە.

– بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە (15) پانزە پلە.

– بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران (20) بیست پلە.

– بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان (15) پانزە پلە.

– بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین (15) پانزە پلە.

– بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ (15) پانزە پلە.

بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو خوازیارانەی ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدایە دەتوانن فۆرمی داواکاری پێشکەش بکەن بەمەبەستی وەرگیرانیان.

– تەمەنی لە 18هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و لە 27 بیست و حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.

– خوڕەوشت و رەفتار و ناوبانگی باش بێت و بە هیچ کام لە تاوانەکانی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت.

– بڕوانامەی (ئامادەیی گەشتیاری یان پەیمانگەی گەشتیاری) لە یەکێک لە دامەزراوە باوەڕ پێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنابێت.

– لە مەرجەکانی باڵا و تەندروستی پێویست بۆ بوون بە پۆلیس دەربچێت.

– ئەولەویەت دەدرێتە کچ و کوڕی شەهیدان و ڕەچاوی هاوسەنگی ڕەگەز بە گوێرەی تایبەتمەندی ئەرکەکە دەکرێت لە کاتی دیمانەکردن بۆ وەرگرتن.

– ئەو هاووڵاتیەی لە پاڵ زمانی کوردی، زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی یان هەردووکیان بزانێت، پێشینە (ئەولویەت)ی لە وەرگرتن دەبێت.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری دامەزران کلیک لەم بەستەرەیە بکەن: فۆڕمی دامەزراندن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا