ئەو کۆڵبەرەی بە کۆڵەکەیەوە کەوتەخوارەوە بێهۆشە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو کۆڵبەرەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆڵەکەیەوە بەربووەوە بێهۆشە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە کۆڵبەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی کێشی کۆڵەکەیەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و بە کۆڵەکەیەوە بەربووەوە و کەوت.

لەوبارەیەوە کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە، ئەو کۆڵبەرە ناوی ئەنوەر رۆستەمییە کە تەمەنی 50 ساڵە و خەڵکی جوانڕۆیە و بەهۆی ئەو روداوەوە بەسەختی برینداربوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا