20 ساڵ بەسەر”مورافەعە” گەورەکەی سەرۆک مام جەلال لە ئەنجوومەنی حوکم تێدەپەڕێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

20 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، سەرۆک مام جەلال لەبەردەم ئەنجوومەنی حوکم لە بەغدا نەخشەیەکی کۆنی سەردەمی عوسمانییەکانی پشانی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دا و ئەوەی بۆ سەلماندن کە کەرکووک بە درێژایی مێژووی خۆی بەشێکی دانەبڕاو بووە لە کوردستان.

سەرۆک مام جەلال لە کۆبوونەوەکەدا بڕگەیەکی بڕیاری لیژنەی کۆمەڵەی نەتەوەکانی خوێندنەوە و ووتی، “بەهیچ شێوەیەک سنووری عێراق لە چیای حەمرین تێناپەڕێت و ئو ناوچانەی لە چیای حەمرین دابڕاون هەموویان کوردستانین”.

سەرۆک تاڵەبانی بە پشت بەستن بە بەڵگە و دیۆکۆمێنتی مێژوویی ئەوەی بۆ ئامادەبوانی مەجلیسی حوکم سەلماند کە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان بەدرێژایی مێژوو بەشێک بوون لە خاکی پیرۆزی کوردستان.

لە ساتەوەختی خستنەڕووی مورافەعە مێژوویەکەشدا، سەرۆک تاڵەباینی ئەوەی بەبیر ئامادەبوان هێنایەوە کە دۆزی گەلی کورد دۆزێکی رەوایە و دەبێت دان بە زمانی فەرمی و نەتەوەیی کورد دا بنرێت کە زمانێکی فەرمیی عێراقی فیدراڵە و کۆتاییش بهێندرێت بە سیاسەتی راگواستن و سڕینەوەی شوناسی کورد.

ئەنجوومەنی بڕیاردان یان مەجلیسی حوکم دووەمین دامەزراوەی دەوڵەتیی بوو لەپاش رووخانی رژێمی بەعس و کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵات لەلایەن هاوپەیمانانەوە کە ئەوکات پۆڵ بریمەر حاکمی مەدەنی ئەمریکا لە عێراق بەڕێوەی دەبرد.

ئەنجوومەنەکە ل 25 ئەندام پێکهاتبوون، ئەو ئەندامانە بەشێوەیەکی گشتیی لە سەرۆک و نوێنەری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی رژێمی رووخاوی بەعس پێکهاتبوون، ئەنجوومەنەکە نزیکەی ساڵێک حوکمی عێراقی کرد پاشان حکومەتی کاتی عێراق جێگای ئەنجوومەنەکەی گرتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا