شەپۆلێکی بەهێزی دابارین ڕوو دەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسێکی کورد پێشبینی دەکات پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە، شەپۆلێکی بەهێزی دابارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات؛ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و ئەگەری بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان لە ئارادایە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، “پێشبینی دەکەین لەمەودای 22 و 23 و 24 ی ئەم مانگە شەپۆلێکی سەرتاسەری باران بارینی باش هەموو ناوچەکان بگرێتەوە بەکاریگەری و بڕی جیاوازو بەشێوەی دێمی و زستانی، لەئەنجامی چالاک بونی نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست بەڕووی ناوچەکەدا هاوکات تۆپەڵە هەوایه کی شێداری مەداری لاواز تێکەڵ بەشەپۆل دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: لەناوەڕاست بۆ کۆتایی شەپۆلەکە بەهۆی دابەزینو تێکەڵ بوونی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور ئەگەری بەفر بارین دەبێت بۆ ناوچە شاخاویەکان لەبەرزی 2000 مەتر لەئاست ڕووی دەریاوە ئەگەری بەفری زۆر باش هەیە و لەبەرزی 1500 مەتر لەئاست ڕووی دەریاوە بۆ سەرەوە ئەگەری بەفری باش هەیە لە بەرزی 1000 مەتر لەئاست ڕووی دەریاوە و بۆ سەرەوە بۆ 1500 ئەگەری بەفری کەم بۆ مام ناوەند هەیە بەو هۆیەوە لەبەشێکی ناو سەنتەری ناوچە شاخاویەکان ئەگەری بەفر بارین دەبێت.

ئەو کەشناسە سەبارەت بە پلەکانی گەرما ئاشکراشیکرد، “پلەکانی گەرما لەناوەڕاست بۆ کۆتایی شەپۆلەکە 3° تا 4° پلە دادەبەزێت و خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات بەخێرایی مام ناوەند ، لەهەندێ شوێن ئەگەری بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو و تەرزەش هەیە”.

شاڵاو هیدایەت پێشبینیش دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری زۆره لەم مانگەدا شەپۆلێکی تری بارانو بەفر دوباره ڕوو بکاتەوە ناوچەکە تایبەت نزیک بۆ کۆتایی مانگ و دەشڵێت، “لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکانی دواتر بازنەی بەفر بارین زیاتر دادەبەزێ و بەرفراوانتر دەبێت لەهەفتەی کۆتایی ئەم مانگەو بەولاوە سەرماو توندو زستانی سەخت دەستپێدەکات “.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا