سەدر بۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆکان: پێویستمان بە هەڵوێستی ئازایانەی ئێوەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆی عێراق دەکات ئامادەی دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممە بن کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق.

لە تویتێکدا موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، “داوا لە پەرلەمانتارە سەربەخۆ بەڕێز و نیشتمانپەروەرەکان دەکەم سەربەرزانە و بەشکۆوە لە یەک ڕیزدا بوەستن لەپێناو ڕزگارکردنی نیشتمان لەدەست گەندەڵی و تیرۆر و داگیرکاری”.

وتیشی، ئێمە پێویستمان بە هەڵوێستێکی ئازایانەیە لە ئێوەوە، گەر بڕوا بە من و کوتلەی سەدریش ناکەن، ئێمە بوارتان دەدەینێ بۆ بەڕێوەبردنی وڵات بەومەرجەی خۆتان یەکبخەنەوە و دووربکەونەوە لە هەڕەشەکان.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا هەمووان گومانیان لەو حزبانە هەیە کە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووەوە هاتونەتەسەر دەسەڵات، بۆیە پێویستە پشتیوانی حکومەتی زۆرینەبن لەپێناو ڕزگارکردنی گەلی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا