بایدن یەكەم فەرمانبەری لەكۆشكی سپی دامەزراند

پۆڵەتیك پرێس:
جۆ بایدن، كاندیدی دیموكرات‌و براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، یەكەم كەسی وەك راوێژكاری خۆی لەكۆشكی سپی دیاریكرد.

جۆ بایدن لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لە 20 ی مانگی یەكی داهاتوو، كە چووە كۆشكی سپی ڕۆن كلاین، وەك ڕاوێژكارو سەرۆكی دەستەی سەرۆكایەتی كۆمار دادەمەزرێنێت.

بایدن راشیگەیاند، ڕۆن كلاین، كە تەمەن 59 ساڵە، لەكاتی جێگری سەرۆك باراك ئۆبامادا وەك سەرۆكی دەستەی بایدن خزمەتی كردووە، بۆیە دەیەوێت لەچوار ساڵی داهاتووش لەگەڵی بێت.

سەرۆكی هەڵبژێراوی ئەمریكا باسی لەوەش كردووە، ئەو وەك راوێژكارێك ئەزموون و توانای قووڵ و هەمەلایەنەی هەیەو دەتوانێت خزمەتی گەورە بەئیدارەكەی لەناو كۆشكی سپی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا