گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم هەرای لە بەغدا ناوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ ئاگاداری حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای “پاوەر چاینا” واژۆ کردووە بەمەبەستی دروستکردنی چوار بەنداوی نوێ.

ڕۆژنامەی سەباح لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “زیادبوونی ئەم دۆسیەیە بۆناو لیستی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم، دەسەڵاتدارانی عێراق شەرمەزار دەکات، بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە دەست بەسەر سەرچاوەکانی ئاو و بەنداوەکانی هەرێمدا بگرن، بەپێچەوانەی ئەوەی لە دەستوور و یاساکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاودا هاتووە”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، “شارەزایان لەوە دەترسن ئەم دۆسیەیە ببێتە بەشێک لە ناکۆکییەکان، لەڕێی بەکارهێنانی لەلایەن بەرپرسانی کوردەوە وەک وەرەقەی فشار دژی حکومەتی عێراق، ئەمەش دەبێتە هەڕەشە بۆسەر زەوی و زارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق”.

ئەوەش هاتووە، “تا ئێستا نە حکومەتی عێراق و نە پەرلەمان هیچ هەڵوێستێکی فەرمییان لەبارەی دروستکردنی ئەم بەنداوە نوێیانەوە بڵاونەکردووەتەوە، سەرباری مەترسی و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا