کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: داوامان لێکراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆماوەی دوو مانگ دوابخرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، داوایان لێکراوە هەڵبژاردنی کوردستان دوابخەن، بەڵام ئامادەکارییەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە18ی ئادار، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی رایگەیاند،” داوامان لێکراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆماوەی دوو مانگ دوابخرێت، بەڵام بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق ئێمە ناچارین لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا هەڵبژاردن بەڕێوەببەین”.

ئاماژەی بەوەکرد، کۆمسیۆن دەستی بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە، هەر دەنگدەرێک پەنجەمۆری نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات.

لەکاتێکدا، ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە و بڕیارە لەوکاتەدا ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا