سەرۆکی نوێی سریلانکا هەڵبژێردرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەندامانی پەرلەمانی سریلانکا ڕانیل ویکریمسینگی، سەرۆک وەزیرانی شەشەمیی سریلانکایان وەک سەرۆکی نوێی وڵاتەکەیان هەڵبژارد.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، سەرباری ئەوەی لەناو جەماوەردا خۆشەویست نییە، بەڵام ڕانیل ویکریمسینگی وەک سەرۆکی نوێی سریلانکا هەڵبژێردرا.

ڕانیل ویکریمسینگی ڕوبەڕوی ئەرکێکی سەخت دەبێتەوە کە ئەویش دەرهێنانی وڵاتەکەیەتی لە داڕمانی ئابووری و گەڕانەوەی ئارامی و ڕێکخستنی گشتی بۆ وڵاتەکەی لەدوای ئەو هەموو مانگە لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی.

ئەوەش لەکاتێکدا هەفتەی ڕابردوو جوتابایا راجاباکسا سەرۆکی پێشووی سریلانکا لە وڵاتەکەی هەڵهات، ئەوەش لەدوای ئەوەی هەزاران خۆپیشاندەر هەڵیانکوتایەسەر بینای سەرۆکایەتی و بینا حکومەییەکانی دیکەی وڵاتەکە و داوایان کرد دەست لە کار بکێشێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا