تاجیکستان پەنابەرانی ئەفغانی لە وڵاتەکەی وەرناگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاجیکستان ڕایگەیاند، پەنابەرانی ئەفغانی کە سنوریان بەزاندووە چوونەتە نێو خاکی تاجیکستانەوە وەریان ناگرێت.

وڵاتی تاجیکستان ڕایگەیاند، ئەو پەنابەرە ئەفغانیانەی سنوریان بەزاندووە بۆ ناو وڵئتەکەی وەریان ناگرێت ، چونکە لە ماوەی 15ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 15هەزار پەنابەری ئەفغانی وەرگرتووە.

ڕەمەزان ڕەحیم زادە، وەزیری ناوخۆی تاجیکستان وتی، وڵاتەکەی هیچ هاوکارییەکی لە لایەن هیچ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیەوە وەرنەگرتووە، بۆ ئەوەی ژێرخانێکی پێویست لە وڵاتەکەیدا بۆ پەنابەران پێکبهێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا لە ماوەی پێشوودا،ڕەخنەی لە  بیرۆکەی بڵاوە پێکردنی پەنابەرانت ئەفغانی گرت لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا