قوباد تاڵەبانی: كەریم ئەحمەد تێكۆشەرێكی دێرین و كەسایەتیەكی نیشتمانپەروەر بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال بۆ كۆچی دوایی كەریم ئەحمەد سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ” هاوڕێ (كەریم) تێكۆشەرێكی دێرین و كەسایەتیەكی نیشتمانپەروەر و كۆڵنەدەری رێگەی رزگاری كوردستان بوو”

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند: بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (كەریم ئەحمەد) سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی كوردستان، نیگەران و دڵگران بووم.

ئەوەشی خستە ڕوو، هاوڕێ (كەریم) تێكۆشەرێكی دێرین و كەسایەتیەكی نیشتمانپەروەر و كۆڵنەدەری رێگەی رزگاری كوردستان بوو، بۆ كۆچی ئەم سیاسەتمەدارە جوامێرە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادەكەتان دەكەم، خوای گەورە لە كۆچكردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەخۆتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، كەریم ئەحمەد سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی كوردستان لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا