پێشنیازدەکرێت دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی ئەنجام بدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فائق یەزیدی، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرای کرد، ئاساییە لە هەر پارێزگایەکی عێراق دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و دەتوانن دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدەن.

فائق یەزیدی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، “ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان لە هەر شوێنێک و هەر پارێزگایەک بێت بابەتێکی ئاساییە و هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە”.

وتیشی، “ئەگەر ئەو ململانێ سیاسییەی ئێستا هەیە بەردەوام بێت، ئەوا هەرێمی کوردستان و سلێمانی کلیلی چارەسەرن و دەتوانن لەوێ دانیشتنەکانی پەرلەمان ئەنجام بدەن”.

لەلایەکی دیکەوە باسم خەشان پەرلەمانتاری عێراق بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، “دەتوانرێت دانیشتنی پەرلەمان لە دەرەوەی بەغدا بکرێت و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کوتلە سیاسییەکان لەسەری ڕێکبکەون”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا لایەنگرانی ڕەوتی سەدر هەڵیانکوتایە سەر پەرلەمانی عێراق و ماوەی چەند ڕۆژێک تیایدا مانەوە، لە ئێستاشدا لەبەردەم پەرلەمانی عێراقدان و بڕیارە سبەی هەینی جارێکی دیکە خۆپیشاندان دەستپێبکەنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا