ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش راگەیاندنی خشتەی دابەشکردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، ئەمڕۆ بە وەزارەتی تەندرووستی، دابەشکرنی مووچەی مانگی تەممووز دەستپێدەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، دوێنێ یەکشەممە 24ی ئەیلوولی 2023، خشتەی مووچەی مانگی تەممووزی راگەیاند و ئەمڕۆ 25ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندرووستی مووچەکانیان وەردەگرن.

دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز لە کاتێکدایە، حکومەتی ناوەندیی بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێم لە دابەشكردنی مووچە، بڕیاریدا بە ناردنی بڕی 700 ملیار دیناری مانگانە بەشێوەی قەرز بۆ 6 مانگی کۆتایی ساڵی 2023. هەر دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، کە بڕی 250 ملیار دینار لە رێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم لقی هەولێر. و بڕیارە لەم چەند رۆژەشدا بەشی دووەم و سێیەمی پارەکە بخرێتە سەر هەژمارەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا