یەک تۆن مادەی بەهێزی تەقینەوە لە بەغدا دەستی بەسەرداگیرا

پۆڵەتیک پرێس

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە دەوروبەری شاری بەغدا یەک تۆن مادەی بەهێزی تەقینەوە دەستی بەسەرداگیراوە .

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ ی ئایار، شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، دوای هەبوونی زانیاری هەواڵگری و ئەنجامدانی پشکنینی چڕی مەیدانی یەکێک لە مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی توانیویەتی دەست بەسەر کۆگایەکدا بگرێت کە یەک تۆن مادەی بەهێزی تەقینەوە و بۆمبی چێنراوی تێدا بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕی دەست بەسەرداگیراو یەک تۆن لە مادەی تەقینەوەی بەهێز بووە، کۆمەڵێک چەکداری داعش ویستوویانە لەناو شاری بەغدا تەقینەوەی پێ ئەنجام بدەن.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووەوە شاری بەغدا چەند جارێک ڕووداوی تەقینەوەی کۆگای چەک و تەقەمەنی بەخۆیەوە بینیوە و زۆرجاریش لە ناوچەی نیشتەجێبوون حەشار دەدرێن و بەهۆی ڕووداوەکانەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی دەبنە قوربانی.

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا