سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا پێشوازی لە خەڵکی ئەفغانستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، پێشوازی لە ئەفغانیەکان دەکات، بۆ ئەوەی بە ئارامی لە بەریتانیا بژین.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشوازی لە خەڵکی ئەفغانستان دەکات، بۆ ئەوەی بە ئارامی لە بەریتانیا بژین، ئاماژەی بەوەشدا وڵاتەکەی بەردەوام پابەندییەکی بە گەلی ئەفغانستانەوە هەیە.

جۆنسۆن لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وتی”ئێمە بەردەوام پابەندیمان بە گەلی ئەفغانستانەوە هەیە، ڕێزیان لێ دەگرین”.

ئاماژەی بەوەشدا، پلانی نوێ دادەنێن بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێی بێن لە بەریتانیا بژین بەشێوەیەکی ئارام، بە شێوەیەکی یاسایی و پارێزراو.

لە ماوەی پێشوودا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو، جۆنسۆن پلانی هەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی کۆمەڵەی ٧ بۆ گفتوگۆکردن، لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان لە ماوەی داهاتوودا.

ڕۆژی دوو شەممە فڕۆکە خانەی کابول لە باردوخێکی نەخوازراودا بوو، بەهۆی ئەوەی چەندین هاوڵاتی، هەوڵی ڕاکردنیاندا دوای، ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر کابولی پایتەخەتدا گرت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا