پلاسخارت: هەڵبژاردنی ئەم جارەی عێراق جیاواز دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لە پاڵپشتی کردنی، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کردەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 7ی ئەیلولی 2021، هێنیس پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی بەرفراوانی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق دوپات کردەوە، وتی ئەم هەبژاردنە جیاواز دەبێت.

پلاسخارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ژمارەی ستافەکانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەم هەڵبژاردنەدا پێنج جار زیاترە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو”، ئاماژەی بەوەشدا “نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە 130پسپڕی هەیە لە عێراق بۆ چاودێریکردن و یارمەتیدانی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی بە دووربێت لە پێشێلکارییەکان و ساختەکاری”.

پلاسخارت وتی،” ئەم جارە حکومەت جدییە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیداو تەنها پێنج هەفتە ماوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، لەم قۆناغەدا ناکرێت هەڵبژاردن دوابخرێت یان پاشەکشێ بکەن ئێنەش سورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن”.

وتیشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنەکاندا ئامادە دەبێت، لە تەواوی بنکەکانیشدا، بەڵام ناتوانرێت لە 350هەزار بنکە ئامادە بێت، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا چاودێرانی دیکە ئامادە دەکەن، لە ناوچە کێشەلەسەرەکان ئامادە دەبن.

ڕوونیشی کردەوە هەڵبژاردن، هەنگاوێکی گرنگە لەهەمووی گرنگتریش، پێکهێنانی حکومەتە لە دوای هەڵبژاردن، کۆمسیۆنیش هەوڵی تەواو دەدات بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی ساختەکاری و پێشێلکارییەکان.

پلاسخارت وتی”تۆقاندن و هەڕەشە قبوڵ ناکرێت پێّیستە دڵنیایی، لەم بارەیەوە هەبێت ئێمە ئامادەی هەموو هاوکارییەکین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا