نرخی نەوت لە بەرزیدا ماوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مایەوە و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 81 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 81 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 78 دۆلار و 76 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڕۆژی دووشەممە بانکی سویسری یو بی ئی پێشبینی کرد لەمساڵدا نرخی نەوت بەشێوەی بەرچاو بەرزببێتەوە و پێشبینیشی کرد نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەمساڵدا لەنێوان 80-90 دۆلاردا مامەڵەی پێوەبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا