سێنتکۆم: یەک ملیۆن فیشەکی دەستبەسەرکراوی ئێرانمان دا بە ئۆکراینا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا-سێنتکۆم دەڵێت، نزیکەی 1.1 ملیۆن فیشەکی دەستبەسەرکراوی ئێرانمان پێشکەشی ئۆکراینا کردووە.

سێنتکۆم، کە سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ رایگەیاند، “ئەمریکا نزیکەی ملیۆنێک و 100 هەزار فیشەکی دەستبەسەرکراوی تاران دەداتە ئۆکراینا.

فیشەکەکان، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی پار لەناو کەشتییەکی ئێرانیدا دەستیبەسەردا گیرا کە دەیویست خۆی بگەیەنێتە یەمەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، ” جۆری فیشەکەکان عەیار 7.62ە کە لەچەکەکانی سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت و هەندێک چەکی سوک بەکاردەهات و بارە فیشەکەکە رۆژی دووشەممە گەیەندراوەتە ئۆکراینا”.

هاوکارییە سەربازییەکەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، تا دێت هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ ئۆکراینا کزتر دەبێت و ئەو وڵاتانە بە ئاشکرا بە ئۆکراینایان ووتوە کە رێژەی بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی سەربازەکانتان زۆر زیاترە لە قەبارەی بەرهەمهێنانی ناوخۆمان.

پێشتریش کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشداری دابوو لەوەی کە پارەی پێویستیان لەبەردەست نیە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو کەلوپەل و کەرەستە سەربازییانەی کە دەدرێنە ئۆکراینا.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا