سەرۆکی هەرێم و ڕاوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارشال سامی سامپسۆن ڕاوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیالەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق کرد.

لایخۆیەوە نێچيرڤان بارزانی جه‌ختى له‌ پێويستيى به‌رده‌واميى هاوكاريى به‌ريتانيا و دۆستان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ‏نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ‏چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌.‏

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ‏دراوسێ، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێکران و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى گه‌يشتنى لايه‌نه ‌سياسييه‌كان به‌ لێكگه‌يشتن و ‏ڕێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق و ‏پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا