عەلی عەلاق زانیاریی نوێ لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە ئێستادا چارەسەری بنەڕەتییان بۆ بابەتی قاچاخچییەتی دۆلار دۆزیوەتەوە و زیاتر لە 40 هەژماریشیان بۆ بانکە عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات کردووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 24ـی تشرینی دووەم، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەژماریان بۆ 40 بانکی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە کردووەتەوەتەوە.

عەلی عەلاق راشیگەیاند، لە ئێستادا لەرێگەی رێکارەکانی بانکی ناوەندییەوە و بە هاوکاری حکومەتی فیدراڵی، چارەسەری ریشەییان بۆ کۆتاییهێنان بە مافیاکانی قاچاخچییەتی دۆلار داڕشتووە.

پێشتر بانکەکانی عێراق کێشەی رەتکردنەوەی حەواڵەیان لە بانکەکانی دەرەوەی وڵات بۆ درووست ببوو، پاش کۆبوونەوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، 10 بانکی عێراق دەتوانن لەرێگەی بانکەکانی سیتی بانک و جەی پی مۆرگان بانکەوە، داوای دۆلار بکەن و حەواڵەکانیان رەتناکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا