روونكردنەوەیەك لە تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روونكردنەوەكیان بڵاوكردەوە لەبارەی وردە كاری ئەو دۆسییە یاساییەی كە لاهور جەنگی بورهان جوڵاندوویەتی.

دەقی روونكردنەوەكە:

‎بەڕێزان، بەپێویستمان زانی وردەكاری ئەو دۆسیە یاساییەی كە لاهور جەنگی بورهان جوڵاندوویەتی بەمەبەستی داواكردنی 150 ملیۆن دینار بۆ خەرجی رۆژانەی نووسینگەكەی و 102 ملیۆن دیناری دیكە بۆ خەرجی دامەزراوە كەسییەكانی لە داهاتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوبكەینەوە، تاوەكو ناوەڕۆكی دۆسیەكە لای هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەكێتی روون بێت و بەرچاوڕوونبن پێی:

‎خۆشەویستان، ناوەڕۆكی دۆسیە یاساییەكە كە لەبەردەستی ئێمەیە لەم دوو خاڵەی خوارەوە پێكهاتووە:

یەكەم: پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دۆسیەكە لە دادگای كەرخی بەغداوە گواسترایەوە بۆ دادگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئەیلول، پرۆسەی دادبینی دۆسیەكە لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو. لە ماوەی رابردوودا پارێزەری لاهور جەنگی بورهان داوای لە دادگای تێهەڵچوونەوە كردووە دۆسیەكە بگوازرێتەوە بۆ شارێكی تر، بەو هۆیەشەوە لە ئێستادا دۆسیەكە هەر لە دادگای سلێمانییە و تەنیا بۆ وردبینی رەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوە كراوە و لەدوای ئەوەی كە بڕیاری كۆتایی درا دەردەكەوێت دۆسیەكە دەگوازرێتەوە بۆ شارێكی تر یان نا.

دووەم: لەناو دۆسییەكەدا لایەنی داواكار كە پارێزەری لاهور جەنگی بورهانە داوای 150 ملیۆن دیناری كردووە لەبەرامبەر خەرجی رۆژانەی و داواشدەكات 102 ملیۆن دیناری تری بۆ خەرج بكرێت بۆ دامەزراوە كەسییەكانی كە لە بەرژەوەندی كەسیی ئەو كاردەكەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک