پۆلیسی سلێمانی: دوو برای تۆمەتباری شەهیدكردنی ڕێپێدراوی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دوو برای تۆمەتباری شەهیدكردنی (ڕێپێدراوی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد ) دەستگیركران كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر لەلایەن دادگاوە سزادراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە25ی کانونی دووەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی لە ڕۆژی 6ی1ی 2024 ، هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە بەچەك چوونەتە سەری و بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلیان كردووە و هەڕەشەیان لێكردووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران، سەرەنجام توانرا لەڕۆژی 24ی1ی 2024 هەریەكە لە تۆمەتباران ( ك ،ص و أ،ص ) لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێن .

ڕوونیکردەوە، لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت هەردوو تۆمەتبار برای تۆمەتباری شەهیدكردنی (ڕێپێدراوی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد )ن، و تۆمەتبار       (ك ،ص ) پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر بەبڕیاری دادوەر و لەلایەن دادگاوە سزادراوە.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەندن و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا