وەزیری بازرگانی کوردستان: عێراق بڕیاری داوە 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق ڕایگەیاند، 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرن و ئەگەر پێویست بکات گەنمی زیاتریش وەردەگرن.

ئەمڕۆ شەممە27ی ئایار، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی کوردستان، و د.حەیدەر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و کەمال موسلیم ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت و داوایان کردووە ڕێژەکە زیاتریش بکرێت.

د.حەیدەر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق، ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا نازانن بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان چەندە، بەڵام بڕیاریان داوە 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرن و ئەگەر پێویستیش بکات لەوانە زیاتر وەربگرن.

هاوکات، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق باسی لەوەشکرد، بەنیازن ئەمساڵ ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ چوار ملیۆن تۆن بەرزبکەنەوە، کە گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەرچی دانەوێڵەی جوتیاران هەبێت وەریدەگرن و ڕێگەنادەن گەنم لە دەرەوە هاوردەبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا