گەریلا كوژرانی 12 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار زنجیرەیەك چالاكیی نوێیان دژی سوپای توركیا ئەنجامدا و بەو هۆیەوە 12 سەربازی دیكەی توركیا كوژران و كامێرایەكی چاودێریش تێكشكێندرا.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكرد، كە گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار ڕۆژانی 27 و 28ی حوزەیران، زنجیرەیەك چالاكییان لە ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لە چالاكییەكانی گەریلادا كە بەبۆنەی 30ی حوزەیران، ڕۆژی فیداییبوونەوە ئەنجامدراون، 12 سەربازی توركیا كوژراون و چوار سەربازیش برینداربوون، هاوكات سیستمێكی كامێرای چاودێرییش تێكشكێندراوە.

لەبارەی بەكارهێنانی چەكی كیمیاییشەوە هەپەگە دەڵێت، كە ڕۆژی 28 ی حوزەیران سوپای توركیا ئەشكەوتی بریندارانی لە ناوچەی زاپ بە چەكی كیمیایی بۆردوومان كردووە.

هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو، كە سوپای توركیا دەیان جار بە هێلیكۆپتەر و تۆپباران و 14 جاریش بە فڕۆكەی جەنگیی هێرشی كردووەتە سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا