پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمرۆ شەممە، هەندێک شایەتحاڵ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیایان بینیوە لە ناوچە سنورییەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک بە میدیاکانی ڕاگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای مەتینی بۆردومان کرد، لە دەوروبەری گوندی سەرگەلی لە قەزای عیمادیە لە باکوری دهۆک، پەکەکەیان کردە ئامانج.
ڕوونیشی کردەوە، دوای نیوەڕۆی شەممە، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دووجار ناوچەکانی باکوری کوردستانیان بۆردومان کردووە.