ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناو سەرخستنی بەرنامەی حكومەت كە خۆی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، چەسپاندنی یاسا و بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداریدا دەبینێتەوە.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە جێبەجێكردنی ئەو خاڵە نیشتمانییانە كردەوە كە لە بەرنامەی حكومەتدا جێگیركراون و رایگەیاند، دەبێت رێز لەو رێككەوتنە سیاسییانەی نێوان كورد و لایەنە سیاسییە عیراقییەكان بگیرێت. دەستوور بكرێتە بنەمای چارەسەركردنی ریشەییانەی كێشەكان و هاوبەشیی راستەقینە پەیڕەوبكرێت، ئەمەش فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و كۆمەڵایەتییە لە وڵاتدا.

‏‎لەبارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و گۆڕانكاری لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ئەركی حكومەتی نوێیە بەشێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە خزمەتی هەمووان بكات، ناكۆكییە سیاسییەكان تێكەڵی حوكمڕانی و مافەكانی هاوڵاتییان نەكرێت. بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانتان دەبێت.

پرسی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنوورەكان تەوەرێكی تری گفتۆگۆكان بوو لەو بارەیەوە بڕیاری پێویست دران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا