سەرۆک کۆمار: پێویستە ھاوکاری بە پەلە بگەیەنرێتە زیانلێکەوتووانی سوریا و تورکیا

پۆڵەتیک پرێس:

سەرۆک کۆماری عێراق داوا دەکات بۆ بەھاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا کێشە و ناکۆکییەکان پشتگوێ بخرێن.

 لە راگەیەندراوێکدا د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، گەلانی ناوچەکە بەتایبەتیش سوریا و تورکیا بەھۆی بوومەلەرزە و ناجێگیری کەشوھەوا لە رەوشێکی ناھەمواردا دەژین، بۆیە داوای ھاوکاری لە ھەموو لایەک دەکەن بۆئەوەی فریاگوزاری بەپەلە بگەیەنرێتە ئەوانەی زیانیان بەرکەوتوو.

 

داواشی لە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان کردووە ناکۆکییەکانیان پشتگوێ بخەن و ھاوکاربن لەگەیاندنی ھاوکاری بە زیانلێکەوتووان، داوای لە لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیش کردوە بەھانای لێقەوماوانەوە بچن و ھەموو ئەو بڕیارو سیاسەت و ناکۆکییانە رابگرن کە زیانیان بە ھاوڵاتیانی مەدەنی گەیاندووە.

 

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکردوە، زیانەکان پێویستیان بە پلانی فریاگوزاری درێژخایەن ھەیە، بەو پێیەی بەشێک لە خەڵکی مەدەنی بۆ مانگەکانی داھاتوو و ڕەنگە ساڵانی داھاتووش بێ کار و خانوو و خزمەتگوزاری دەمێننەوە و ھەزاران برینداریش ھەن کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری و چارەسەرکردن ھەیە و ناوچە وێرانبووەکانیش پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوەیەکی خێرا ھەیە بۆ گەڕاندنەوە ژیانی ئاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا