پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕێرەوی دەستە چەپی شەقامی 120 مەتری خێرا دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی کاری هێڵکاری و بۆیاخکردنەوەی شەقامی 120 مەتری خێرا، رێرەوی دەستە چەپی شەقامەکە لە ئەمڕۆ کاتژمێر 9ی بەیانییەوە تا کاتژمێر 6ی ئێوارە دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆ هەڵدەستن بە هێڵکاری و بۆیاخکردنەوەی شەقامی 120مەتریی خێرا، بۆ ئەو مەبەستەش رێڕەوی دەستە چەپی شەقامەکە لە سەر بەرزە پردی رێگای پیرمام تاوەکو بەرزە پردی رێگای بەحرکە دادەخرێت.
ڕوونیکردەوە، شۆفێران دەتوانن رێڕەوی ناوەڕاست و دەستەڕاستی شەقامەکە بەکاربهێنن.