ئاسایشی سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری بە 32 کیلۆ ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد

 پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، “ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چالاکیەکدا بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەریان دەستگیرکرد و دەستیان گرت بەسەر بڕی (32) کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) و تۆمەتبار ڕووبەڕوی یاسا دەکەنەوە .

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لە درێژەی ھەڵمەتەکانی بەگژداچوونەوەی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە شەوی 22ی 6ی 2022 لەسەر ڕێگەی سەرەکی نزیک ( گەڕەکی تاسلوجە)ی شاری سلێمانی، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی وورد، ڕووبەڕوبونەوەی ھێزەکانی ئاسایش لەگەڵ تۆمەتبار و دروستبوونی تەقە، توانیان بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر بەناوی (ھ ، ڕ ، ب)  دەستگیربکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی ئاسایش توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی (32) کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، کە تۆمەتبار لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان  ھێناوێتی یە ناو شاری سلێمانی و بەنیاز بووە بیبات بۆ شاری ھەولێر، پێش بەئامانج گەیاندنی کارەکەی، دەستگیر کرا و ماددە ھۆشبەرەکەش دەستی بەسەردا گیرا، تۆمەتبار بەپێی ماددەی (25) لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراوە .

جەختی لەوەشکردەوە، “لێرەوە داوای لێبوردن لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەگشتی و ھاوڵاتیانی (گەڕەکی تاسلوجە) بەتایبەتی دەکەین، کە لەکاتی ئەم چالاکیەدا، بۆماوەیەکی کاتی تەقە دروست بووە، ھەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە ئێمە وەک ئاسایش ھەمیشە ھەوڵەکانمان بۆ سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی بەردەوامە، گەرچی ھەندێکجار دۆخەکە وادەخوازێ کە تەقە دروستببێت، دووبارە داوای لێبووردن دەکەین”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا