لە راپەڕین چوار كەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند لە دوو چالاكی جیاوازدا شەش كەسیان دەستگیركردووە، چواریان هەڵگری رەگەزنامەی سوورین و بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون، دووانەكەی تر كوردن و بە تۆمەتی ساختەكردنی دراو دەستگیركراون.

بەپێی راگەیەندراوەكەی ئاسایشی ڕاپەڕین، دوو تۆمەتبارە كوردەكە بڕی 200 هەزار دیناری ساختەیان لە جۆری 25 هەزاری پێبووە و ویستوویانە ساغی بكەنەوە و چوار كەسەكەی دیكەش هەڵگری پێناسی باری شارستانی ساختە بوون و بەپێی ماددەی 289/298 لە یاسایی سزادانی عێراقی و ماددەی دووی تیرۆر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەشڵێت هەر شەش تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا