عێراق پێشبینیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 80 دۆلار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند،  پێشبینی دەكەن، نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا 70 دۆلار تێپەڕێنێت و بگاتە 80 دۆلار.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە،  كە گەشبینین بەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرز ببێتەوەو پێشبینی دەكەین، نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا 70 دۆلار تێپەڕێنێت و بگاتە 80 دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانجیانە نەوتی عێراق هەناردەی سەرجەم بازاڕەكانی جیهان بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن لیژنەیەكی هاوبەشەوە بە سەرپەرشتی  وەزیری نەوتی عێراق مانگانە نرخی نەوتی عێراق دیاریی دەكرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا