پەرلەمانتارێك: هیچ گرەنتییە بۆ بەردەوامی ناردنی 200 ملیارەكە نیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ناردنی 200 ملیارەكە لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێم، وەكو هاوكارییە و گرەنتی نییە، بۆیە تا دوای هەڵبژاردن حكومەتی عێراق رەنگە ئەم بڕە پارەیە بنێرێت، باس لەوەش دەكات ئەو داواكارییانەی لە یاسای بودجەدا هاتووە و پێویستە هەرێم جێبەجێیان بكات تا ئێستا جێبەجێی نەكردوون.

رێبوار كەریم مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە یاسای بودجەدا كۆمەڵێك ماددەی باشمان بۆ كورد دەستەبەركردووە بەڵام جێبەجێكردنی ئەو ماددانە بەستراونەتەوە بە كۆمەڵێك داواكاری كە زۆربەیان تەكنیكین، لەوانە لیستی مووچە خۆران كە لە ساڵی 2011 ەوە تازە نەكراوەتەوە، لە بەغدا 682 و بیست و یەك كەس، وەك مووچە خۆر تۆمارن، هەرێمیش دەڵێت من مووچەی ملیۆنێك و 249 هەزاركەس دەدەم، بەغدا داوای ئەو لیستە دەكات، تا ئێستا هەرێم ئەو لیستەی رادەست نەكردووە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: لەلایەكی دیكە بەغدا داوای لیستی فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵییەكانی كردووە كە زیاترە لەوەی بەغدا بۆی دیاری كردوون، بەغدامان رازیكرد بە زیادەكەش قایل بێت، تا ئێستاش هەرێم لیستەكەی نەناردووە.

وتیشی: بەپێی خودی یاسای بودجە كە هەرێم رایگەیاند یاسایەكی زۆرباشە، دەبوو هەرێم داتای فرۆشتنی نەوت رادەستی بەغدابكات، لەگەڵ ئەوەی رازی بوو تا ئێستا نەیناردووە، هەرێم دەبوو داتای گومرگەكان بدات بە بەغدا و رێگەش بە بەغدا ببات ئامادەیی هەبێت لەناو خاڵە گومرگییەكاندا بەڵام تا ئێستا هەرێم ئەمەی نەكردووە، بۆیە ئەو 200 ملیارەی بەغدا دەی نێرێت وەكو هاوكارییەك دەی نێرێت.

روونیشیكردەوە، ئەگەر 200 ملیارەكە لەلایەن بەغداوە بێت بۆ هەرێم تا كاتی هەڵبژاردن دێت ” ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت یان دوابخرێت” بۆیە ناردنی ئەم 200 ملیارە گرەنتی نییە.

پێشتر د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاندبوو ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە لە عێراقەوە بۆ هەرێم ، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە تا ئەو كاتەی یاسای بودجەی 2021 ی عێراق تایبەت بە پشكی هەرێم دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن پێویستە حكومەتی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە عێراق بڕی ئەو 200 ملیارە لە 1/1/2021 ەوە بۆ هەرێم رەوانە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا