کۆمپانیا ئەمنییەکان لە عێراق لەژێر هەڕەشەدان

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

وەزارەتی ناوخۆ بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا چەند زانیارییەکی هەواڵگری لەبارەی هێڵکاری بەئامانجگرتنی کۆمپانیا ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرا کراوە.

لەو بەڵگەنامەیەی کە ئاراستەی کۆمپانیا ئەمنییە عێراقی و بیانیەکان کرا و لە درەنگانێکی ئێوارەی ٧ی ئەیلول بە واژۆی فارس نازم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان بڵاوکرایەوە، کۆمەڵێک زانیاری هەواڵگری لەبارەی بەئامانجگرتنی چەندین کۆمپانیای ئەمنی و پاڵپشتی لۆجستی ئەمریکا، هاوکات، پێگە و ناونیشان و پێناسی ئەو کۆمپانیایانە کە لە وڵاتەکەدا کاردەکەن لەگەڵ سروشتی کارکردنیان ئاشکرا کراوە.

هاوکات لە بەڵگەنامەکەدا هۆشداری لەبارەی بەئامانجگرتنی بارەگای کۆمپانیاکان و ئەو کارمەندانەی کاریان تێدا دەکەن دراوە.

کۆمەڵێک زانیاری هەواڵگری لەبارەی بەئامانجگرتنی چەندین کۆمپانیای ئەمنی و پاڵپشتی لۆجستی ئەمریکا ئاشکرا کراوە

وثيقة رسمية تحذر.. مخطط لاستهداف شركات أمنية في العراق

هەڕەشەی میلیشیاکان

ئەو بەڵگەنامەیە لەناو ڕاپۆرتەکانی پێشتردا دێت کە تیایاندا باس لەو بارهەڵگرانە کراوە کە کەرەستە و پێداویستییان بۆ هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دەگواستەوە.

ئەو هۆشدارییەش لەدوای هەڕەشەی میلیشیا شیعەکانی عێراق دێت کە سەر بە ئێرانن و لەماوەی رابردوودا بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایان کردە ئامانج.

پێشتریش، میدیا ناوخۆییەکانی عێراق ئاماژەیان بەوەکرد، بۆمبێکی چێندراو کۆمەڵێک بارهەڵگری عێراقی لە باکوری بەغدا کردووەتە ئامانج کە کەرەستە و پێداویستییان بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان بردووە، هاوکات، سەرچاوە ئەمنییەکانیش باسیان لەوەکرد، ئەو بۆمبە چێندراوە ئێوارەی ڕۆژی ٧ی ئەیلول لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانی کۆمپانیایەکی پاڵپشتی لۆجستی کە پێشتر لە بنکەی تاجی کشابووەوە تەقییەوە.

هاوکات، لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا و لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانی بارهەڵگرە عێراقییەکان کە پاڵپشتی لۆجستییان بۆ هاوپەیمانان دەگواستەوە، لە ناوچەی جەبەلە لە پارێزگای بابل کە ١٠٠ مەتر لە باکوری بەغدا دوورە تەقیەوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا، ئۆپراسیۆنی بەئامانجگرتنی بارهەڵگرە عێراقییەکان کە کەرەسەتە و پاڵپشتی لۆجستیان بۆ هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دەگواستەوە بەردەوام دووبارە دەبوونەوە وەکچۆن ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی موشەک بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوامی هەبوو.

یەکێک لە هۆکارەکانی کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، ئەو هێرشە سەربازییانەی ماوەی ڕابردوو بوون

بەپێی ڕای شارەزایان، یەکێک لە هۆکارەکانی کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، ئەو هێرشە سەربازییانەی ماوەی ڕابردوو بوون کە پێدەچێت ئێران دەستێکی باڵای هەبووبێت تیایاندا.

ئەو پشێوی و گرژی و ئاڵۆزییانەی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا و میلیشیا شیعەکانی عێراق کە سەر بە ئێرانن لەدوای هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لە سەرەتای تشرینی دووەمی ئەمساڵ بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدا دێت کە تیایدا قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس کوژران و ئەوەش توڕەیی ئێرانییەکانی لێکەوتەوە بەومەبەستەش داوایان لە عێراق کرد هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە دووربخاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا