مەترسی دەكرێت وشكە ساڵی رووبكاتە عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی عێراق، پێشبینی دەكات دوو ساڵی داهاتوو كەمیی ئاو عێراقییەكان توشی نەهامەتی بكات.

عەون زیاب، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند: مانگەكانی نیسان و ئایاری ئەمساڵ وشكە ساڵییەكی توند هەبووە و ئەو دوو مانگەش لە عێراقدا، مانگی پڕبونی سەرچاوەكانی ئاو بووە بۆ عێراق.

وتیشی: بەهۆی ئەوەی ئاو نەچوەتە سەر عەمبارەكانی ئاو زۆنگاوەكانی عێراق وشك بوون، بەپێی پێشبینیەكانی كەشوهەواش، ئەم وەرزی پاییزە باران كەمە و هەموو هیوایەك بە ناوەڕاستی مانگی داهاتووە كە باران ببارێت.

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق مەترسی ئەوەی خستە ڕوو بۆ زیاتر لە دوو ساڵی داهاتوو وشكە ساڵی رووبكاتە عێراق و حكومەتیش هیچ چارەسەرێكی بۆئەو نەهامەتییە پێ نییە، چونكە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوەو هۆكارەكە پەیوەندیی بەسروشتەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا